سیاسەتی ئەردۆغان لە سوریا، تورکیا لەگەڵ ئیسرائیل بەرەو رووبەڕووبوونەوەی سەربازی دەبات


ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست دەڵێت" پەیوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل و توركیا لەو پەری ئالۆزیدایە ئەگەری پێكدادانی سەربازی راستەوخۆ هەیە".

ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست، لە زاری دکتۆر های ئایتان کۆهین یانارۆچاک، پسپۆڕی لە كاروباری تورکیا لە سەنتەری (موشە دایان) لە زانکۆی تەلئەبیب بە ڕۆژنامە و میدیاكانی ڕاگەیاندووە " پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و توركیا لە ناكۆكی سیاسی كە ساڵانێكی زۆر پەیوەندییەكەیان باش نی ئێستا پەیوەنی نێوان ئیسرائیل و توركیا زۆر گرژ و ئالۆزە ئەگەری پێكدادانی سەربازی هەیە لە نێوان ئیسرائیل و توركیا لە سوریا، لە ماوەی رابردووش ئەردۆغان و نەتەنیاهۆ چەند پەیامێكی توندیان دژ بە یەك بلاو كردۆتەوە، ئیسرائیل و نەتەنیاهۆ لەسەر دۆسیەی كـورد، ئەردۆغانیش لەسەر دۆسیەی فەلەستین و غەززە".

لە رۆژنامەکەدا لە زاری دكتۆر هاین ەوە هاتووە " ئەردۆغان لە شەری ٧ـی ئۆكتۆبەری نێوان ئیسرائیل و حەماس بە قووڵی کەوتۆتە ژێر کاریگەری هەمان ئایدۆلۆژیای ئیخوان موسلیمین وەک گرووپی تیرۆریستانی حەماس دژایەتی ئیسرائیلی كرد و ئەردۆغان وایزای ئەم شەڕەش تەنها خولێکی تری توندوتیژیی كاتییە چەند حەفتەیەك كۆتایی دێت، بەڵام ئێستا ئەردۆغان بۆی دەركەوتووە كە ئەم شەرەی ئیسرائیل شەرێكی سەرتاسەرییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و نەخشەكە دەگۆڕدرێت".

ئەو پسپۆرە دەڵێت " بە تایبەت بەهۆی یەکێک لە دوایین پێشهاتە دراماتیکییەکاندا، ڕووخانی ڕژێمی (بەشار ئەسەد) لە مانگی ڕابردوودا، ئۆتۆنۆمی کوردییەکانی سوریای خستە ژێر پرسیارەوە کە كـوردەكان لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە پاڵپشتی دەکرێن، لە کاتێکدا یاخیبووە ئیسلامییەکان کە ئەسەدیان ڕووخاند و لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن و هەڕەشە لە خاکەکانی تر دەکەن".
دەشڵێت " ئیسرائیل نایشارێتەوە كە بەدرێژایی ساڵانێكی زۆرە پەیوەندیی شاراوەی لەگەڵ کـوردەکان هەبووە، ئەم پەیوەندیەشی پاراستووە و ئیسرائیل وەک هاوپەیمانێکی راستەقین لە كـوردەكان دەروانێت و كە دوژمنی هاوبەشەمان هەیە!".

دكتۆر هاین لە درێژەی ووتارەكەی ئاماژە بەوە دەكات كە پەیوەندییەكانی ئیسرائیل و توركیا بە یەكجاری تێكچووە و ئالۆزبوون دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە، دەیان هەزار کەس لە ئیستەنبوڵ دژ بە ئیسرائیل خۆپیشاندانیان کرد و هاوسۆزییان لەگەڵ فەلەستینییەکان لە غەززە دەربڕی، دوای نزیکەی ساڵ و نیوێک لە شەڕێکی خوێناوی نێوان ئیسرائیل و ڕێکخراوی تیرۆریستی (حەمـ.ـاس) ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ساڵانێکە سەرکردایەتی هەستی دژە ئیسرائیل و جوولەكەگەرایی پەسەند دەکات، پەیوەندی ئیسرائیل و توركیا لە ناكۆكی سیاسی باڵی كێشاوە بەرەو ئەگەری پێكدادانی راستەوخۆی سەربازی!".




PM:03:21:07/01/2025