خامنەیی بۆ سودانی: پێویستە بەرەنگاری بوونی ئەمەریکا لە عێراق ببینەوە

عەلی خامنەیی لەمیانی دیداری لەگەل سودانی  جەختی لە پێویستی فراوانکردنی  ڕۆڵی حەشدی شەعبی لە عێراق کردەوە و وتیشی" دەبێت بە جددی بەرەنگاری بوونی ئەمەریکا لە عێراق ببینەوە".

ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی کانوونی دوەم عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، پێشوازیی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە ئێستا بە سەردانێک لە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتەیە.

خامنەیی لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سوودانی وتی: دەبێت بە جددی بەرەنگاری بوونی ئەمەریکا لە عێراق ببینەوە، چونکە ئەمەریکا دەیەوێت پێگەی خۆی لە عێراق جێگیر بکات.

جەختیشی کردەوە لەوەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا  پێویستە ڕۆڵی حەشدی شەعبی لە عێراق فراوان بکرێت، خامنەیی دووپاتیشیکردەوە: دەستووەردانی دەرەکی بووە هۆی گۆڕانکارییەکانی سوریا.




PM:10:27:08/01/2025