ئەمڕۆ پێنج شەممە لە یەکەم دانیشتنی خۆیدا پەرلەمانی لوبنان شکستیهێنا سەرۆکی نوێی وڵاتەکەی هەڵبژێرێت.
بەپێی هەواڵێکی (سکای نیوزی عەرەبی)، پەرلەمانتارانی لوبنان لە خولی یەکەمی دەنگدان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لوبنان نەیانتوانی جۆزێف عەون هەڵبژێرن، بەوهۆیەوە سەرۆکی پەرلەمان نەبیح بێری دانیشتنەکەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی لوبنان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دواخست.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەیەک پەرلەمانتار ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە بڕیاری دواخستنی دانیشتنەکە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پێویستە دەستبەجێ دوای کۆتایی هاتنی دانیشتنی یەکەم دانیشتنی دووەم ئەنجام بدرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لە خولی یەکەمی دەنگدان، جۆزێف عەون، فەرماندەی سووپا کە بەهێزترین کاندیدە ٧١ دەنگی بەدەستهێنا.
پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی لوبنان پێویستی بە زۆرینەی دوو لەسەر سێ (٨٦ دەنگ) لە کۆی ١٢٨ ئەندام پەرلەمانە لە خولی یەکەمدا، لە کاتێکدا زۆرینەی ڕەها (زیاتر لە ٥٠%) لە خولەکانی دواتردا بەسە.