سەرۆک کۆماری نوێی لوبنان هەڵبژێردرا

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە پەرلەمانی لوبنان، دوای خولی دووەمی هەڵبژاردن، جۆزێف عەونی وەک سەرۆکی نوێی وڵاتەکەی هەڵبژارد.

عەون لە خولی دووەمدا لە کۆی ١٢٨ دەنگ ٩٩ دەنگی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە خولی یەکەمی دەنگدانی پەرلەماندا نەیتوانی زۆرینەی دوو لەسەر سێی پێویست بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتی لوبنان بەدەستبهێنێت.

بەم شێوەیە عەون دەبێتە ١٤ هەمین سەرۆکی لوبنان، دوای ئەوەی پۆستەکە لە دوای کۆتایی هاتنی خولی سەرۆک میشێل عەون لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ەوە چۆڵ بوو.



PM:04:02:09/01/2025