ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێرانی ئاماژه به دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی هاوڵاتییه‌كی سویسری ده‌كات كه پێشتر به تۆمه‌تی سیخوڕی له گرتووخانه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته زیندانی كراوه.
پێنجشه‌ممه ٩ی کانوونی دوەم ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێرانی ڕایگه‌یاند، هاووڵاتییه‌كی سویسرییان له گرتووخانه‌ی سه‌منان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌دا دۆزیوه‌ته‌وه، كه پێشتر به تۆمه‌تی سیخوڕی ده‌ستگیر كرابوو.
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌و هاووڵاتییه سویسرییه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌نێو گرتووخانه‌كه‌دا خۆی كوشتووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێرانی‌دا باس له‌وه‌ش كراوه، پێشتر ده‌زگه ئه‌منییه‌كان ئه‌و كه‌سه سویسرییه‌یان به تۆمه‌تی سیخوڕی ده‌ستگیر كردبوو و تا ئێسته‌یش دۆسیه‌كه‌ی له لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
ئەوەش لە کاتێکدایە لەو ساڵانەدا ئێران ژمارەیەک هاوڵاتی بیانی لە وڵاتەکەی دەستبەسەر دەکات و تۆمەتی سیخوریان دەخاتە پاڵەوە، چەند جارێکیش لەبەرانبەر ئازادکردنیان پارە وەردەگرێت یا خود لەبەرانبەر ئازادکردنی ئەو هاوڵاتیە ئێرانیانەی بە تۆمەتی جیاجیا لە وڵاتانی ئەوروپی دەستبەسەرن بەکاریان دەهێنێت.