سەرۆکی هەڵبژێراوی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئامادەیە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین دیدار ئەنجامبدات ئەوەش دوای ئەوە هات سەرۆکی روسیا لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی لە هەر کاتێکدا بێت پێشوازی لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دەکات
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە پارێزگارە کۆمارییەکان ڕایگەیاند، ڤلادیمیر پوتین داوای لێکردوە بۆ کۆتایی هێنان بە شەر پێکەوە کۆبنەوە.
ترەمپ کە ٢٠ی ئەم مانگە پۆستەکەی بە فەرمی وەردەگرێت، وتیشی کار بۆ ئەوە دەکەن ئەو دیدارە لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ئەنجام بدرێت.
پێستر ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ساڵەنەیدا ڕایگەیاند، ئامادەیە لە هەر کاتێکدا بێت چاوی بە سەرۆکی ئەمریکا بکەوێت، ئەگەر کۆبونەوەکەس بکریت زۆر بابەت باسی لێدەکرێت.