وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند" دەرفەتێکی تر دەدەین بە ئەلشەرع بۆ ئەوەی لەگەڵ هەسەدە رێکبکەوێت".( دەرکردنی ئەندامانی پەکەکەو پەیوەندیکردنی هەسەدەیە بە حکومەتی نوێووە مەرجە گرنگەکانی تورکیان).
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەواناندا لە كۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لەبارەی عەبدوڵا ئۆجەلانەوە وتی، "هیچ گۆڕانکارییەک دەربارەی ئەو کەسە نییە و ئێستاش وا لە ئیمراڵییە".
هەرچی لەبارەی پارتی كرێكارانی كوردستانەوەیە وتی، "وەک دەزانن پەکەکە پەیوەندی لەگەڵ چەند وڵاتێک هەیە، رێکخراوێکی لەو جۆرە کە ئەو هەموو پەیوەندییەی هەیە تاوەکو چەند گوێ لە رێنماییەکانی رێبەرەکەی دەگرێت پێشتر ئەزموونمان کردووە".
هەروەها وتی "پێشتر رێبەرەکەیان فەرمانی چەکدانان و چوونە دەرەوەی لە تورکیا کرد، کشانەوەی پەکەکە دەستیپێکرد، بەڵام بە بیانووی رووداوەکانی سووریا کشانەوەیان راگرت".
ئاماژەی بەوەشكرد، "وا دوای ١١ ساڵ هەمان سیناریۆ هاتووەتە مەیدان، ئایا گوێ لە رێبەرەکەیان دەگرن؟ ئەوە بژاردەی خۆیانە، بەڵام ئێمە وەک دەوڵەت لەسەر ئەو ئەگەرانە هەنگاو نانێین، بەڵکو لەسەر حساب و کتابی ئەقڵانی کار دەکەین".