ماوەی چەند ڕۆژێکە ئاگرێکی گەورە له كۆمهڵگهیهكی نیشتهجێبوون له شاری برۆنكس له ویلایهتی نیویۆرك له ئهمریكا، بههۆی بای بههێزهوه كه خێراییهكهی له نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ میلم بوو كهوتهوه، بههۆیهوه حهوت كهس بریندار بوون.
بەپێی میدیا ئەمریکییەکان، ئاگرەکە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی گرتووەتەوە کە زیاتر لە ١٥٠ شوقەی تێدابووە، ئەمەش دوای ماوەیەکی کەم لە ئاگرکەوتنەوەیەکی هاوشێوە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی نیویۆرک پشتڕاستیکردەوە کە نزیکەی ٢٠٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە بەشدارن لە هەوڵەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
ڕوونیشیکردەوە، ئەو باڵەخانانەی زیانیان بەرکەوتووە لە نێوان ١٥٠ بۆ ١٦٠ شوقەی نیشتەجێبوون لە خۆدەگرێت، هەروەها بەهۆی ئاگرەکەوە پێنج تیمی ئاگرکوژێنەوە و دوو هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.
تا ئێستا سێ ئاگر لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچووە، لەوانە ئاگرکەوتنەوە لە نێوان سانتا مۆنیکا و مالیبو لە ڕۆژئاوای لۆس ئەنجلۆس، بەهۆی ئاگرەکەوە لانیکەم ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون و ١٠ هەزار بیناش وێران بوون، لەنێویاندا گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون، و لانیکەم ٣٥ هەزار دۆنم زەوی سووتاون.
لەگەڵ بەردەوامی ئاگرکەوتنەوەکان، ڕۆبەرت لونا بەڕێوەبەری پۆلیسی لۆس ئەنجلۆس قەدەغەی هاتوچۆی لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان ڕاگەیاندووە.
لونا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، قەدەغەی هاتووچۆ ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانی پالیسادز و ئیتۆن چۆڵکراون و لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە تا ٦ی بەیانی بەکاتی ناوخۆ کاری پێدەکرێت.
لونا وتیشی" ناتوانیت لەم ناوچە زیانلێکەوتووانە بیت، ئەگەر لەوێ بیت، ئەوا تووشی دەستگیرکردن دەبیت".
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئامانجی ڕێکارەکە ڕێگریکردنە لە تاڵانکردن و پاراستنی ئەو موڵکانەی کە دانیشتووان بەجێیان هێشتووە دوای وەرگرتنی فەرمانی چۆڵکردن.
لە کاتێکدا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکان، کرۆلی هیوای ئەوەی دەربڕی کە سەرچاوەی زیاتر یارمەتیدەر بن بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕووداوەکەی ئێستا، بەڵام جەختی لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کەمیی بودجە کردەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی شارەکە ئامادەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر ئاگرکەوتنەوەیەکی داهاتوو کە مەترسی لەسەر ژیان و موڵکی دانیشتووان دروست بکات.