لە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە لە سوریا تائێستا ١٥٧ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە" لە دوای روخانی حکومەتی بەشار ئەسەدەوە، تائێستا ٨٠ تاوان لە لازقیە و تەرتوس و حمس و حەما تۆماركراوە".
ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا ١٥٧ هاوڵاتی مەدەنی لە حومس و حەما و لازقییە و تەرتووس کوژراون كە حەوت کەسیان ژنن و یەکێکیان منداڵ بووە.
ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوانی توركیا بۆردومانی وێستگەیەكی كارەبایان لە حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان كردووە.
دەشڵێت" لە سەرەتای ساڵی نوێوە توركیا ٢٣ هێرشی بۆ سەر ئیدارەی خۆسەر ئەنجامداوە و ١١ كەس گیانیان لەدەستداوە.
دەستەى تەحریر شام سەرکردایەتی هێرشێکی کرد کە لە ٨ی کانوونی یەکەمدا بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سوریای ڕووخاند، لەو کاتەوە حکومەتێک لەو وڵاتە دامەزراو سوپای ئەسەد هەڵوەشایەوە، هەوڵەکان بۆ پێکهێنانەوەی هێزى سەربازى و سوپاى ئەو وڵاتە لە ئارادایە.