فەرماندەیەکی سوپای پاسداران: ڕوسیا لە سوریا خیانەتی لە ئێران کرد

فەرماندەیەکی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: ڕوسیا لە سوریا، خیانەتی لە ئێران کرد و دەشڵێت: وڵاتەکەی لە سوریا بە خراپی دۆڕا و سوریایان لەدەست دا.

لە تۆمارێکی دەنگیدا کە میدیاکانی ئێران بڵاویان کردوەتەوە، بێهروز ئیسباتی، فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران، لە سوریا ڕایگەیاندوە، ڕوسیا دوای شەڕی غەززە، بە تەواوەتی لە بەرژەوەندیی ئیسرائیل جوڵاوەتەوە و تەنانەت سیستمی بەرگری ئاسمانی لە سوریا کوژاندوەتەوە و بە ئاسانی ڕێگەیان بە ئیسرائیل داوە فەرماندەکانی وڵاتەی لە سوریا بکرێنە ئامانج .

ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران، ڕوسیا بە هۆکاری کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد دەزانێت و دەڵێت، ڕوسەکان ئەسەدیان فریودابو.

وتیشی، بەشار ئەسەد لە سێ مانگی کۆتایی دەسەڵاتەکەیدا، گوشاری زۆری بۆسەر ئێران دروست کردبو، چاوی لەوەبو وڵاتانی عەرەبی جێگەی ئێران بگرنەوە لە سوریا. 

ئیسباتی، بە پێچەوانەوەی بەرپرسانی دیکەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، لە سوریا بە توندی لێیان دراوە و بە خراپی دۆڕان و گورزێکی قورسیان بەرکەوتوە و هەروەها سوریایان لەدەست داوە. 








PM:08:38:11/01/2025