بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتو، جۆ بایدن وتاری ماڵئاوایی لە پۆستەکەی پێشکەشی گەلی ئەمریکا بکات و تێیدا وردەکاریی کارەکانی ماوەی سەرۆکایەتییەکی بخاتەڕو...
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی كۆشكی سپی، كاتژمێر هەشتی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتو واتە پێنج رۆژ بەر لە دەستبەکاربونی دۆناڵد ترەمپ، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا وتاری ماڵئاوایی پێشكەش دەكات.
كۆشكی سپی دەڵێت: جۆ بایدن لە كۆشكی سپیەوە، وتاری ماڵئاوایی پێشكەشی گەلی ئەمریكا دەكات و تێیدا باس لە کارەکانی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی دەکات.
ئەوە لەكاتێكدا، ڕۆژی ٢٠ی كانونی دوەم، مەراسیمی دەستبەكاربونی دۆناڵد ترەمپ، وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا و سوێند خواردنی وەك چل و حەوتەمین سەرۆكی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت.