سعودییە.. ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکی فراوان لەبارەی ڕەوشی سوریاوە بەڕێوە دەچێت

لە سعودیە کۆبونەوەیەک لەبارەی رەوشی سووریاوە بەڕێوە دەچێت، کە تیایدا وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو و بەریتانیا و ئەڵمانیا بەشداری تێدا دەکەن.

ئەمرۆ یەکشەممە لە شاری ریازی پایتەختی سعودیە بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو لەگەڵ تورکیا، سوریا، عێراق، لوبنان، ئوردن، میسر، بەریتانیا و ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت و چاوەڕوان دەکرێت ئەمریکا و ئیتاڵیاش لەسەر ئاستی جێگری وەزیرانی دەرەوە ئامادەی کۆبوونەوەکە بن..

لە کۆبونەوەکەدا نوێنەری باڵای کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپا و سکرتێری گشتیی یەکێتیی وڵاتانی عەرەبی و سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا، بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.

کۆبوونەوەکە تەواوکەری "کۆبونەوەکانی عەقەبە" دەبێت سەبارەت بە سووریا، کە لە ١٤ـی کانونی یەکەمی رابردوو لە ئوردن بەڕێوەچو، کەتیایدا جەخت لەسەر پشتیوانیی تەواو بۆ یەکپارچەیی خاکی سووریا و سەلامەتیی خاکەکەی و سەروەرییەکەی کرایەوە.



PM:12:36:12/01/2025