ماوەی چەند رۆژێكە ئاگرێکی فراوان لە لۆس ئەنجلۆس و دەوروبەری کەوتووەتەوە و بەپێی لێدوانی پزیشکی دادی شارەکەش ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە ١٦ کەس.
ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە سەرانسەری ناوچەی لۆس ئەنجلۆس و تەواوی گەڕەکەکانی وێرانکردووە و دەیان هەزار کەسی ناچار کردووە ماڵەکانیان چۆڵبکەن، بەرپرسانی ئەو وڵاتەش دەڵێن لانیکەم تائێستا ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٢ هەزار باڵەخانەش وێران بوون.
بەپێی نوێترین ئامارەکانی پزیشکی دادی لۆس ئەنجلۆس، تاوەکو ئێستا ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٢ هەزار باڵەخانەش سووتاون و فەرمان بە ١٥٠ هەزار کەس کراوە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.
هەر بەپێی ئامارەکە، تەرمی پێنج لە قوربانییەکان لە ناوچەی پالیسادێس دۆزراونەتەوە و تەرمی ١١ کەسی دیەش لە ناوچەی ئیتۆن دۆزراونەتەوە.
لە ئێستادا سەدان تیمی ئاگركوژێنەوە لە هەوڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە تا زیاتر پەرەنەسێنێت.