ساڵی رابردو لە تورکیا و باکوری کوردستان، هەزار و ٧٢٣ کۆمپانیا مایەپوچ بونی خۆیان راگەیاند، بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣ ڕێژەکە بۆ زیاتر لە دو هێندە زیادیکردوە.
دامەزراوەی بەدواداچونی مایەپوچبونی کۆمپانیاکان لە تورکیا راپۆرتی ساڵانەی بۆساڵی ٢٠٢٤ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ساڵی رابردو لە تورکیا و باکوری کوردستان هەزار و ٧٢٣ کۆمپانیا مایەپوچ بون، لەو ژمارەیەش ٤٤١ یان لە بواری بیناسازی و ٢٤٠ کۆمپانیاشیان لە بواری پۆشاکدا کاریان کردوە.
ئەمە لە کاتێکدایە لەساڵی ٢٠٢٣دا ٥١٩ کۆمپانیای تورکیا مایەپوچبونیان راگەیاند بو، بەوەش رێژەی ئەو کۆمپانیانەی لەساڵی ٢٠٢٤ مایەپوچ بون بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣بە ڕێژەی زیاتر ٢٣١% زیادی کردوە.
فیکری کورت، سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەسازانی رستن و چنینی تورکیا رایگەیاند: هەڵاوسانی بەرز و ناسەقامگیری دۆخی ئابوری و زیادبونی بەردەوامی باج هۆکاری سەرەکی مایەپوچ بونی ئەو کۆمپانیایانە