وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند له‌نێو ئه‌و سهربڕانهی داعش که دوێنی سه‌ربازه‌کانی سوریا و هاوڵاتییه ئه‌مه‌ریکیه‌که‌یان سه‌ربڕی، هاوڵاتیه‌کی فه‌ره‌نسی به‌ناوی مه‌کسیم هۆشارهوه تیایه که‌ته‌مه‌نی 22 ساڵه.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌کان ده‌زگا سیخوڕیه‌کان ئاشکرایان کردووه که سهربرێکی تر دانیشتووی به‌ریتانیایه‌و ناوی ناسر موسهنایهو 20 ساڵه، به‌ڵام باوکی حاشای لێده‌کات که ئه‌وه کوڕه‌که‌ی ئه‌و بێت. (موسه‌نا له‌لای راستی جه‌لاد بیانییه‌کان (جون)ه‌وه وه‌ستاوه که جلی ره‌شی له‌به‌ردایه).
موسه‌نا خوێندکاری کۆلیژی پژیشکیهو دانیشتووی کاردیفه له ویلدز له به‌ریتانیا.
عه‌بدولره‌حمان کاسیگ پێنجه‌م گیراوی بیانی بوو که دوێنێ 16 ی تشرینی دووه‌م له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه سهریڕدرا.کاسیگ سالی 2013 له نزیک دیرزور ده‌ستگیرکرا. له‌گه‌ڵ ئه‌میشدا 18 ئه‌فسه‌ری تر له‌بنکه‌ی ئاسمانی سه‌ربازی (تبقه) له ئابی رابردوودا به‌دیلگیران، دوێنێ چه‌کدارانی داعش له شارۆچکه‌ی دابق ئه‌وانیشیان سه‌ریان بڕی، سه‌ربڕه‌کان به پێچه‌وانه‌ی جارانی تره‌وه هیچ ده‌مامکێکیان له‌سه‌ر نه‌کردبوو.