وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا داوا مافی کورد لە هەر ئەو چوار وڵاتە دەکات کە کوردستانی تێدا دابەشکراوەو دەڵێت " پێویسته كورد مافه‌كانی له چوارچێوه‌ی سووریا، عێراق، ئێران و توركیا ده‌سته‌به‌ر بكرێت".
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا لە مۆسکۆ سێ شه‌ممه ١٤ـی كانوونی دووه‌م رایگەیاند" یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بریتی بوو له‌وه‌ی باوه‌ڕی به دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی".
لە درێژەی قسەکانیدا وەزیری دەرەوەی روسیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له ماوه‌ی ١٤ ساڵی ڕابردوودا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داوای له مۆسكۆ كرد ده‌ستوه‌ردان له بارودۆخی سورویا بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پرۆسه‌ی سیاسی پێشتگوێخست و ده‌یویست دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه.
لافرۆف باسی له‌وه‌ش كرد، گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كوردی سووریا كرد به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به پێویستی بوونی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی له دیمه‌شق، به‌ڵام كورد پێی وابوو ئه‌مه‌ریكا له دروستكردنی حكوومه‌ت پشتیوانیان ده‌كات. ده‌شڵێت" به كوردمان؛ وت توركیا و ئێران ڕێگه‌تان پێ ناده‌ن".
لاڤرۆڤ ڕاشیگه‌یاند" پێویسته مافه‌كانی كورد له چوارچێوه‌ی سووریا، عێراق، توركیا و ئێران ده‌سته‌به‌ر بكرێت".
لە دوای رووخانی بەشار ئەسەدەوە لە ٨ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ەوە رووسیا راشکاوانەتر لەگەڵ چارەسەری پرسی کوردایە لە هەر چوار وڵاتی سوریا و تورکیا‌و ئێران و عێراق.