ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە كه ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له غه‌ززه و ئاڵوگۆڕی بارمته ئیسرائیلییه‌كان و زیندانییه فه‌له‌ستینییه‌كان رێككه‌وتوون، ئه‌مه‌ش رێگا خۆش ده‌كات بۆ ئه‌گه‌ری كۆتاییهێنان به شه‌ڕێكی ١٥ مانگه كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتووە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی رۆیتەرز ڕێکەوتنامەی ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسرائیل دوو قۆناغ لەخۆدەگرێت و هەرکام لە قۆناغەکان ٤٢ ڕۆژ دەخایەنێت.
بریارە لە قۆناغی یەکەمدا کە سوپای ئیسرائیل بۆ سەر سنوورەکانی غەزە پاشەکشە بکات و لەبەرانبەردا ٣٣ بارمتەی ئیسرائیلی کە بەسالاچوان و ژنان و کەسانی ژێر ١٩ ساڵ دەگرێتەوە ئازاد بکرێن و لە بەرانبەر هەر بەرمتەیەک ٣٠ زیندانی فەڵەستینی ئازاد بکرێن.