وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ڕایگەیاند" توركیا ئیمپریالیزم و پاوانخواز و داگیركه‌ره له سووریا"، دەشڵێت" ئه‌ردۆغان خۆی له‌و جۆره هه‌ڕه‌شه ناپێویستانه به دوور بگرێت".
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، ١٥ی كانوونی دووه‌م، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل لە ڕاگه‌یه‌نراوێكدا لە وه‌ڵامی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا كه داوای له ته‌لئه‌ڤیڤ كردبوو ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی له سووریا بكێشێته‌وه دەڵێت"توركیا ئیمپریالیزم و پاوانخواز و داگیركه‌ره له سووریا، باكووری قوبرس، لیبیا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل هه‌روه‌ها ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، باشتر وایه ئه‌ردۆغان خۆی له‌و جۆره هه‌ڕه‌شه ناپێویستانه به دوور بگرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ئیسرائیل له پاراستنی سنووره‌كانی له به‌رانبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت.