بایدن لە کاتی ماڵئاواییدا: پێویستە دەستووری ئەمریکا هەمواربکرێتەوە

بایدن لە وتاری ماڵئاوایی و بەر لە ڕادەستکردنی دەسەڵات داوایکرد دەستووری ئەمریکا هەمواربکرێتەوە بۆ ئەوەی سەرۆکەکان لە لێپرسینەوەی ئەو تاوانانەدا پارێزراو نەبن کە لە ماوەی سەۆکایەتیاندا ئەنجامیان دەدەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، جۆ بایدن، لە وتاری ماڵئاوایی نیگەرانیی خۆی دەربڕی سەبارەت بە چڕبوونەوەی مەترسیداری دەسەڵات لە دەستی چەند کەسێکی لە ڕادەبەدەر دەوڵەمەنددا، وەک ئاماژەیەک بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراو و ئیلۆن ماسکی ڕاوێژکاری، کە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە.

بایدن پێش ڕادەستکردنی دەسەڵات بە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند" مەترسییەکانی چڕبوونەوەی تەکنەلۆجیا و دەسەڵات و سامان لە دەستی چەند کەسێکی کەمدا دەبینین و ئەمڕۆ ئۆلیگارشییەکی سامان و دەسەڵات و هەژموونی لەڕادەبەدەر لە ئەمریکا دروست بووە کە هەڕەشە لە تەواوی دیموکراسیمان و مافە بنەڕەتییەکانمان و ئازایمان دەکات و دەرئەنجامێکی ترسناکی دەبێت ئەگەر ڕێ بدرێت بە بێ سڵەمینەوە ڕێ بدرێت دەسەڵات خراپ بەکاربهێنن".

ئەوەشی خستەڕوو کە بەپەرۆش بووە بۆ ئەوەی دەسەڵات ئاشتییانە بگوازرێتەوە.

جۆ بایدن داواشی کرد دەستووری ئەمریکا هەمواربکرێتەوە بۆ ئەوەی ڕێگریی بکرێت لە پاراستنی سەرۆکی ئەمریکا لە لێپرسینەوە لەو تاوانانەی کە پێدەچێت لە ماوەی مانەوەی لە پۆستەکەیدا ئەنجامی بدەن.




PM:12:02:16/01/2025