ئەمریکا داوا لە پەرلەمانی عێراق دەکات دەنگدان لەسەر بودجە خێراتر بکات

ناکۆکییەکانی نێوان عێراق و هەرێم لەسەر بوودجە و مووچە گەیشتە ئەمریکا و تێییدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات دەنگدان لەسەر بودجە خێراتر بکات.

ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەگای وەزارەتەکەی ڕایگەیاند" لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەرێم کارمان کردووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی هەمیشەیی لەسەر بوودجە کە کارئاسانی بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بکات". 

میلەر وتیشی" ئێمە بینیمان لەم هەفتەیەدا پێداچوونەوە بە هەموارکردنەوەی بودجەدا کرا و داوای پەسەندکردنی خێرا دەکەین".

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغداد، کۆبوونەوەیەوەیەکی فراوانی لەبارەی بوودجە و مووچە و نەوت لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان لە هەولێر ئەنجامدا. 



PM:02:08:16/01/2025