مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتە ڕوسیا

سەرۆکی ئێران گەیشتە، ڕوسیا، و بڕیارە لەگەڵ هاوتا ڕوسییەکەی، ڕێککەوتننامەیەکی ستراتیژیی لەنێوان وڵاتەکانیان واژۆ بکەن...

کۆشکی کرملین بڵاوی کردەوە، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران کە لەسەر بانگهێشتی ڤلادیمیر پوتین بانگهێشتی روسیا کراوە، گەیشتە فڕۆکەخانە مۆسکۆ و لەلایەن سیگرێ سیولییڤ وەزیری وزەی روسیا، پێشوازیی لێ کرا...

بە گوێرەی ئاژانسی فەرمی ئێران- ئیرنا، بریارە لەو سەردانەدا، کۆمەڵێک ڕێکەوتننامە لە نێوان دو وڵات کە گرنگترینیان ڕێککەوتننامەی ستراتیژی ٢٥ ساڵەیە لە نێوان ئێران و روسیا واژۆ بکرێت.

هەر لەو بارەیەوە، سەرەتای ئەم هەفتەیە کۆشکی کرملین بڵاوی کردەوە، ڕێککەوتننامەی ستراتیژیی نێوان تاران و مۆسکۆ، هەنگاویکی گەورەیە بۆ هاوپەیمانی زیاتری نێوانیان.

باڵیۆزخانەی ئێرانیش لە مۆسکۆ لە راگەیەنراویکدا بڵاوی کردەوە، ڕێککەوتنامەی نێوان دو وڵات، زنجیرەیەک هاوکاریی لەوانەش بەرگری، ئاسایش، وزە، ئابوری و ژینگە دەگرێتەوە.



PM:12:09:17/01/2025