سێ دادوەری باڵای دادگای ئێران لە هێرشێکی چەکداریدا کوژران و برینداربوون

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە تارانی پایتەخت دوو دادوەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە هێرشێکی چەکداریدا کوژران و یەکێکی دیکەش برینداربوو. 

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە" هێرشەکە کاتژمێر (١٠:٤٥) خولەک لە بەردەم کۆشکی داد لە گۆڕەپانی کەشتی تاران ئەنجامدراوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێرشە بووە هۆی کوژرانی دوو دادوەری دادگاکە بە ناوەکانی عەلی زارینی سەرۆکی هۆبەی ٣٩ی دادگاکە و محەممەد مەقیسە سەرۆکی هۆبەی ٥٣ی دادگای باڵای تاران و کەسێکی دیکەش بریندارە. 

لای خۆشییەوە هەواڵدەری دەزگای قەزای ئێران میزان پشتڕاستیکردۆتەوە کە هێرشبەرەکە کە هێشتا پاڵنەر و ناسنامەکەی ڕوون نییە، دوای تەقەکردن لە سێ دادوەرەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.



PM:01:37:18/01/2025