دۆناڵد ترەمپ: سەرجەم شەڕ و ناکۆکییەکانی جیهان کۆتایی دێت

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا پیرۆزبایی گەیشتنە ئەنجامی ئاگربەستی غەززەی کرد و دوپاتیشی کردەوە بەم نزیکانە کۆتایی دەهێنێت بە سەرجەم ناکۆکی و شەڕەکانی ناوچەکە و جیهان.

دۆناڵد ترەمپ، لە گردبونەوەیەکی جەماوەریدا لە واشنتۆن، ڕایگەیاند، کە بەهۆی هەوڵەکانی ئیدارەکەی بوە کە ڕێککەوتنی ئاگربەست ئەنجامدراوە و بەڵێنیشیدا بە زوترین کات کۆتایی بهێنیت بە سەرجەم شەڕەکانی جیهان.

سەرۆکی هەلبژێردراوی ئەمریکا، باسی لەوەشکرد، هەر لەگەڵ دەستبەکاربونی توندترین ڕێکارەکان لەسەر سنوری وڵاتەکەی دەگرێتەبەر و  بە تەواوی سنورەکانی دادەخات.

لە درێژەی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئیدارەکەی کێشەی نابێت لەگەڵ هەبونی پلاتفۆڕمی تیکتۆک لە ئەمریکا ئەگەر هاتو لە %٥٠ی کۆمپانیاکە لەلایەن وەبەرهێنەرانی ئەمریکیەوە خاوەندارێتی بکرێت.



PM:12:17:20/01/2025