جۆ بایدن سەرۆکی دەست لە کارکێشاوەی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتی ماڵئاوایی لە کۆشکی سپی وێنەیەکی سێڵفی لەگەڵ هاوسەرەکەی گرت.
بایدن وێنەکەی لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاوکردەوە و نووسیویەتی" سێڵفییەکی زیادە بۆ گەشتەکە، خۆشمان دەوێی ئەمریکا".
لە وێنەکەدا دەردەکەوێت کە بایدنی تەمەن ٨٢ ساڵ و جیلی هاوسەرەکەی تەمەن ٧٣ ساڵ لە بەرامبەر باکگراوندێکی باخچەیەکی بەفراوی کۆشکی سپیدا زەردەخەنە دەکەن.
بڕیارە ئەمشەو دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا سوێندی یاسایی بخوات و لە دوای بایدن دەچێتەوە کۆشکی سپی.