ئەمڕۆ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سوێندی دەستووری خوارد، وەک سەرۆکی ئەمەریکا، دەستپێکی خولی دووەمی خۆی ڕاگەیاند.
مەراسیمەکە لەناو باڵەخانەی کاپیتوڵ دۆم لە بینای کۆنگرێسی ئەمریکا بەڕێوەچوو، تێیدا
ترامپ سوێندی یاسایی خوارد و بوو بە ٤٧ هەمین سەرۆکی ئەمریکا و بەڵێنیداوە دەستووری ئەمریکا بپارێزێت.
ئەم دەستبەکاربوونە گواستنەوەی فەرمی دەسەڵاتی سەرۆکایەتییە لە ئیدارەی بایدن سەرۆکی دیموکراتەکان بۆ ئیدارەی ترەمپ سەرۆکی کۆمارییەکان.
هەروەها ترەمپ دوای مەراسیمی سوێندخواردنی لە وتارێکدا ڕایگەیاند" سەردەمی زێڕینی ئەمریکا لە ئێستاوە دەستپێدەکات و ڕێگە نادەین جارێکی دیکە ئەمریکا ئیستغلال بکرێت".
وتیشی" دەبێت ڕاستگۆ بین سەبارەت بەو تەحەددایانەی ڕووبەڕوومان دەبێتەوە و دوژمنەکانمان هەوڵدەدەن کاریگەرییان لەسەر زۆرێک لە پرسەکانمان هەبێت".
جەختیشیکردەوە کە" چیتر ڕێگە نادەم وەزارەتی داد وەک چەکێکی سیاسی بەکاربهێنرێت".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی" ئەمریکا بەم زووانە بەهێزتر و خۆڕاگرتر دەبێت لە جاران".
دۆناڵد ترەمپ ڕاشیگەیاند" حکومەتەکەمان شکستی هێناوە لە پاراستنی ئەو هاوڵاتییانەی پابەندی یاساکانمانن لە کاتێکدا بەرگری لە تاوانبارانی سزادراو دەکات، ئیدارەکانی پێشووش شکستیان هێناوە لە پاراستنی سنوورەکانی وڵاتەکەمان".
وتیشی" هەوڵیان دا بمکوژن، هەوڵیاندا لەناوم ببەن، ژیانم ڕزگاری بوو بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەمریکا گەورە بکەمەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە چەکدارەکانیان سەرنجیان لەسەر یەک ئەرکی خۆیان دەبێت، ئەویش شکستپێهێنانی دوژمنانی ئەمریکایە، سەربازیشیان بەهێزترین دەبێت لە جیهاندا.
ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە" ڕۆژێک پێش دەستبەکاربوونم، بارمتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چوونەتەوە ماڵەوە، ئەمڕۆش زنجیرهیهك فهرمانی جێبهجێكردنی مێژووی واژوو دهكهم، ئهمریكا ئێستا گهڕاوهتهوه بۆ ئهمریكییهكان".