لە پارێزگای بۆڵوی تورکیا، ئاگر لە هۆتێلێک کەوتەوە، وەزیری ناوخۆی تورکیاش ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگرەکەوە ١١٦ کەس بونە قوربانی.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاوی کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هۆکارێکی نادیار، ئاگر لە هۆتێلێکی ناوچەی گەشتیاری کارتاڵکایا لە پارێزگای بۆڵو لە باکوری رۆژئاوای تورکیا کەوتەوە.
لای خۆشیەوە، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، بۆهۆی ئاگرەکەوە ٦٦ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٥٠ کەسی دیکەش بریندار بون.
بەپێی هەواڵەکەی ئاژانسی ئەنادۆڵ، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و دەزگای ئافاد و تەندروستی رەوانەی شوێنی روداوەکە کراون و توانیویانە ژمارەیەک لەو کەسانەی لە هۆتێلەکەدا گیریان خواردبوو، رزگار بکرێن.
بە وتەی پارێزگاری بۆڵوو، ٢٣٤میوان لە هۆتێلەکەدا بون، ئاگرەکە کاژێر ٣:٣٠ خولەکی بەرەبەیان کەوتوەتەوە، سەچاوەی ئاگرەکەش چێشتخانەی هۆتێلەکە بوە.