بەرپرسێکی یەکێتیی ئەوروپا، شێوازی مامەڵەکردنیان لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا، ئاشکرا دەکات و راشدەگەیەنێت: داکۆکی لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان دەکەن..
ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا، لە وتارێکیدا لە کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس وتی: لە سەردەمی دەسەڵاتی ترەمپدا، بەشێوەیەکی پراکتیکی مامەڵە لەگەڵ ئەمریکا دەکەن..
وتیشی: سەردەمێکی نوێ لە ململانێی جیۆسیاسی توند دەستی پێکردوە و پێویستە ئەوروپا بەخێرایی دەست بە جوڵە بکات..
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا راشیگەیاند: کاری لە پێشینەیان، دەستپێکردنی گفتوگۆ دانوستانە لەگەڵ ئەمریکا بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان.
سەبارەت بە کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی کەشوهەوای پاریس ڤۆندێرلاین وتی: ئەوروپا بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو پرۆگرامەی کە پێشتر کاری لەسەر کردوە، بێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک بە هەڵویستە نوێیەکەی ئەمریکا بکات