سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، دەبێت ئێران پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە ئاسایی بکاتەوە و دەستبەرداری پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی بێت
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی کانوونی دووەم، ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە داڤۆس لە وتارەکەیدا لەبارەی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، دەبێت ئێران پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە ئاسایی بکاتەوە و دەستبەرداری پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی بێت.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، وتیشی"لێرە لە داڤۆس هیوا دەخوازم، کە ئێران بە یەکجاری بە هەموویان ڕابگەینێت کە دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی دەبێت و لەهەمان کاتدا دەست بە بنیاتنانەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتان بکات".
هەروەها سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، هیوای ئەوەشی خواست، هەموو لایانەکان لە غەززە بۆیان دەربکەوێت ئەو ئاگربەستە لە بەرژەوەندیی هەموویانە و ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ گفتوگۆ و دانوستاندنی زیاتر.
گوتێرێز وتیشی"بە گوێرەی ئەو هاوکارییانەی کە گەیندراوەنەتە غەززە، دەتوانم بڵێم ئاگربەستەکە تاوەکوو ئێستا سەرکەوتوو بووە، بەڵام لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکەش دەکەین."