دۆناڵد ترەمپ: بایدن توانای كۆنترۆڵكردنی روداوەكانی نەبوو

سەرۆكی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت: حكومەتەكەی كار بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكانی پێشو دەكات هەروەها  بایدن توانای كۆنترۆڵكردنی روداوەكانی نەبوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا كە لە ڕێگەی ڤیدۆ كۆنفرانسەوە بەشداری پانێڵی ئابوری جیهانی لە داڤۆس كرد رایگەیاند: حكومەتەكەی كار بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكانی پێشو دەكات و بەهاوكاری تیمەكەی، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە هەمو كات زیاتر بەهێز دەكەنەوە.

وتی"جۆ بایدن، سەرۆكی پێشوی ئەمەریكا توانای كۆنترۆڵكردنی روداوەكانی نەبوە، بۆیە بەهۆیەوە روبەڕوی هەڵاوسان و قەرزێكی زۆر بوینەتەوە، هەروەك وتیشی: ئەو دەستكەوتانەی لە چوار رۆژدا بەدەستی هێناوە، ئیدارەی پێشو نەیتوانیوە بە چوار ساڵ بەدەستی بهێنێت".

 سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوشكرد، بڕیار وایە كە سعودیە بەبڕی (٦٠٠) ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمەریكادا بكات و داوایان لێدەكات بڕەكەی بۆ یەك ترلیۆن دۆلار زیاد بكەن.




PM:07:54:23/01/2025