وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی روسیا "کرێملن" رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دیالۆگی هاوبەش لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی کانوونی دوەم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دیالۆگی هاوبەش لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا لەسەر بنەمای رێزی هاوبەش، وتیشی، چاوەڕێی وەڵامی ئەمریکا دەکەین.
ئەوش لە کاتێکدایە پێشتر دۆناڵد ترەمپ هۆشداریدابو لەوەی ئه‌گه‌ر ڕوسیا ده‌ستبه‌جێ ململانێ و شه‌ڕی "گه‌مژانه"ـی له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ڕانه‌گرێت، سزای زیاتری به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.