سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕووسیا كۆ ببێته‌وه؛ ده‌شڵێت، كارێكی باشه ئه‌گه‌ر كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به ئێران چاره‌سه‌ر بكرێن.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی کانوونی دوەم له كۆشكی سپی به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌نتیك (ناتۆ) ده‌پارێزێت، به‌ڵام ناتۆ ناتوانێت ئه‌مه‌ریكا بپارێزێت.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كارێكی باشه ئه‌گه‌ر كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به ئێران چاره‌سه‌ر بكرێن.
دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا كۆ ببێته‌وه و پرسه‌كان به دووقۆڵی چاره بكه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وتیشی" ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئاماده‌یە شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕووسیا ڕابگرێت".