شاره‌زایه‌كی بواری ئابوری ڕایگەیاند دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا "قۆناغ به‌قۆناغ خستنه‌ڕوی نه‌وت زیاد ده‌كات و ده‌یه‌وێت نرخه‌كه‌ی دابه‌زێنێت"، دەشڵێت" ترەمپ داوا لە سعودی و ئۆپێک دەکات نرخی نەوت کەمبکەنەوە".
نه‌بیل مه‌رسومی شاره‌زای بواری ئابوری ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٤ی کانوونی دوەم له ڕونكردنهوهیهكدابڵاویكردۆتهوه، "سه‌رۆكی ئه‌مریكا كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌كات له‌ڕێگه‌ی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به ڕێژه‌ی نزیكه‌ی سێ ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا، ئه‌مه‌ش پێگه‌ی خۆی وه‌ك گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له جیهاندا به‌هێزتر ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌نگاو ده‌نێت بۆ به‌كارهێنانی یه‌ده‌گی نه‌وتی ئه‌مریكا بۆ به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی خستنه‌ڕو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "تره‌مپ داوا ده‌كات سعودیه و ئۆپێك نرخی نه‌وت كه‌مبكه‌نه‌وه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌مكردنه‌وه خۆبه‌خشانه و ناچاریانه‌ی كه ده‌گاته چوار ملیۆن و ٦٥٠ هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبونی خستنه‌ڕوی نه‌وت و دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی".
دۆناڵد تره‌مپ ئه‌مڕۆ له كۆنفرانسی داڤۆسدا پشتڕاستیكرده‌وه، سعودیه ٦٠٠ ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له ئه‌مریكا ده‌كات، وتیشی"داوای لێده‌كه‌م نرخی به‌رمیلێك نه‌وت كه‌م بكاته‌وه و ئه‌مه‌ش کاریگەری ده‌بێت بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا".