نەتەوە یەکگرتوەکان: نزیکەی ٧٠%ی بینا و باڵەخانەکانی غەززە وێران بون

بەرپرسێکی باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان ئاشکرای کرد: ئاوەدانکردنەوەی غەززە کە زیاتر لە ٧٠٪ بەتەواوی وێران بوە و پێویستی بە دەیان ملیار دۆلار بودجە هەیە...

ئاخیم شتاینەر، سەرۆکی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە کەرتی غەززە، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندوە: شەڕی ١٥مانگەی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە، ٦٠ساڵ گەشەسەندنی لەو کەرتە دواخستوە.

شتاینەر، جەختیش دەکاتەوە لەوەی، کۆکردنەوەی دەیان ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوە غەززە، کارێکی قورس دەبێت، دەشڵێت: نزیکەی دو لەسەر سێی بیناکانی کەرتی غەززە بەهۆی بۆردومانە چڕەکانی سوپای ئیسرائیلەوە وێران بون یان زیانیان پێگەیشتوە.

بە وتەی ئەو بەپرسەی نەتەوە یەکگرتوەکان: لە غەززە، ٤٢ملیۆن تەن خۆڵ و پاشماوە کەڵەکە بوە، کە پاککردنەوەی کارێکی قورس و ئاڵوز دەبێت.

دەشڵێت: ئەگەر زۆرە لەنێوان ٦٥بۆ ٧٠%ی باڵەخانەکانی غەززە کە شوێنی نیشتەجێبونی دو ملیۆن کەسە، بەتەواوی وێران بوبێت یان زیانیان پێگەیشتبێت، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی ژێرخانی گشتی و دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و نزیکەی هەمو قوتابخانە و نەخۆشخانەکان زیانێکی زۆریان بەرکەوتوە یان وێران بون.



PM:11:12:25/01/2025