ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا، فەرمانی پێشوی ئیدارەی جۆو بایدن بۆ ڕاگرتنی دابینکردنی جۆرێک لە بۆمبی قورس بۆ ئیسرائیل هەڵبوەشێنێتەوە.
ماڵپەڕی ئەکسیۆس بە پشتبەستن بە سێ بەرپرسی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، کۆشکی سپی ڕێنمایی بۆ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) دەرکردوە، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕاگرتنەی کە لەلایەن ئیدارەی بایدنەوە سەپاندبوی سەبارەت بە دابینکردنی بۆمبی قورس بۆ ئیسرائیل.
هەروەها ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاندوە، فەرمانی "ڕاگرتنی بۆمبی قورس بۆ ئیسرائیلی ئەمریکا هەڵگیرا و وهزارهتی بهرگری وڵاتهكه دهستكراوه كراوه".
ئەوەش لە کاتێکدایە لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردودا، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا كاروانێك بۆمبی قورسی ڕاگرت، کە خەریک بو بۆ ئیسرائیل دابین بكرێت، بەهۆی نیگەرانییەکان سەبارەت بەو کاریگەرییەی کە ڕەنگە لە غەززە لە کاتی جەنگدا ههیبێت.