بارگرژی لە نێوان میلیشاکانی سەر بە تورکیا و ئیدارەی پرۆسە سەربازییەکانی سەر بە شەرع دروستدەبێت

چەند سەرچاوەیەکی سەربازی لە شاری منبجەوە ئاماژە بە هەبوونی بارگرژی دەکەن لە نێوان میلیشاکانی (سوپای نیشتیمانی) سەر بە تورکیا، لەگەڵ پرۆسە سەربازییەکانی ئیدارەی نوێ لە دیمەشق، بارگرژییەکەش لەسەر داوایەکی دیمەشق دروستبووە کە بە میلیشاکانی سەر بە تورکیایان ڕاگەیاندووە" چەکەکانتان ڕادەستمان بکەن". 

نۆرس پرێس کە میدیایەکی سوریایە ئاشکرای دەکات کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا ئیدارەی پرۆسە سەربازییەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع لە شاری منبج لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەکانی میلیشاکانی سەر بە تورکیا کۆبوونەتەوە و پێیان ڕاگەیاندوون کە دەبێت چەکەکانتان ڕادەستی وەزارەتی بەرگری سوریا بکەن.

لەو کۆبوونەوەیەدا بارگرژی دروستبووە، بەهۆی ڕەتکردنەوەی هەندێک لەم گروپانەوە کە چەکەکانیان ڕادەستی وەزارەتی بەرگری سوریا بکەن 

هەروەها هەریەک لە فەرماندەکانی (ئەلعەمشات و ئەلحەمزات) کە دوو میلیشیای سەر بە تورکیایان ڕەتیانکردووەتەوە کە چەکانیان ڕادەستبکەن، بەرامبەر ئەوەش سوپای سوریای سەر بە شەرع ماوەیەکیان بۆ داناون کە چەکەکانیان ڕادەستبکەن. 

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەکە، دوو ڕۆژ پێش ئێستا هاکان فیدان وەزیرەی دەرەوەی تورکیا داوای لە میلیشاکانی سەر بە سوپای نیشتیمانی کە نزیکە لە خۆیانەوە کردووە کە چەکەکانیان ڕادەستی دیمەشق بکەن.



PM:12:12:28/01/2025