نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیهاندا گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی و بە ٢٧٩٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمرۆ پێنجشەممە، ٣٠ی کانوونی دووەم ، نرخی ئۆنسەیەک زێر لەبازارەکانی جیهاندا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد و هەر ئۆنسەیەک بە ٢٧٩٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا ئەوەش بەرزترین بەهایە لە مێژوودا.
.بەرزبوونەوەی ئۆنسەی زێر ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی زێر لە بازارەکانی جیهان و هەرێم دەبێت، لە ئەگەری بەردەوامیی بەرزبوونەوەی نرخی ئۆنسە، ئەگەر هەیە نرخی مسقاڵی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان لە کاتی کرانەوەیدا لە رۆژی شەممە بەرزببێتەوە.
بەپێی سەندیکای زێڕینگرانی هەرێمی کوردستان، ئێستا نرخی فرۆشتنی مسقاڵی زێڕ بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕ عەیار ٢٤=٦٦٨،٠٠٠
مسقاڵێک زێڕ عەیار ٢٢=٦١٢،٠٠٠
مسقاڵێک زێڕ عەیار ٢١=٥٨٥،٠٠٠
مسقاڵێک زێڕعەیار ١٨=٥٠٠،٠٠٠