دۆناڵد ترەمپ: هیچ سەرنشینێک لە ڕووداوی بەریککەوتنی فرۆکە و هەلیکۆپتەرەکە ڕزگاری نەبووە

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند: هیچ سەرنشینێک لە ڕووداوی بەریککەوتنی فرۆکە و هەلیکۆپتەرەکە لە واشنتنی پایتەخت ڕزگاری نەبووە و ئەمە ڕووداوێکی کارەساتبار بووە، ترەمپ ئیدارەی ئەمریکای لە سەردەمی جۆ بایدنی بە کەمترەخەمی لەبەرانبەر ئاسایشی  فڕۆکەوانی تۆمەتبر کرد.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێک، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی کانوونی دووەم ڕایگەیاند: ئەمەریکا لە ماتەمینیدایە و ئێستا ئەرکیان لە دۆزینەوەی ڕزگاربووان بۆ کۆکردنەوەی تەرمی قوربانییان و پاشمەوی فڕۆکە و هەلیکۆپتەرەکە گۆڕاوە.

دۆناڵد ترەمپ، باسی لەوە کرد، هیچ سەرنشینێک لە ڕووداوی بەریککەوتنی فرۆکە و هەلیکۆپتەرەکە لە واشنتنی پایتەخت ڕزگاری نەبووە و ئەمە ڕووداوێکی کارەساتبار بووە.

سەرۆکی ئەمریکا جەختیشیکردەوە لەوەی ئیدارەی جۆ بایدن تاوانبارە لەو ڕووداوەدا چوونکە نەیتوانیوە ئاسایشی فڕۆکەوانی لە سەردەمی دەسەڵاتیدا دابین بکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە درەنگانی دوێنێ چوارشەممە بەکاتی ئەمریکا  فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر بە ٦٠ سەرنشین و چوار کارمەندی فڕۆکەکە، ، لە ئاسماندا خۆی بە هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی جۆری بلاک هۆک، لە نزیک فڕۆکەخانەی واشنتندا کێشا و کەوتە خوارەوە




PM:10:14:30/01/2025