ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاشکرای دەکات کە شانەکانی "داعش" جارێکی تر چالاک دەبنەوە.
ڕوانگەی سووری بۆ ماڤەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند" چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر ناوەندە سەربازییەکان و بۆسەیان بۆ ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داناوە".
بە گوێرەی ڕوانگەکە، هێرشەکانی "داعش" لەکاتێکدایە کە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە ئێستادا هەوڵی وەستاندنی هێرشەکانی سوپای نیشتمانی سەر بە تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب دەدەن.
بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکە لەو هێرشانەدا بەلاینی کەم نۆ کەس کوژراون.
ئەو ڕوانگەیەی چاودێری شەڕو پێکدادانەکانی ناو سووریا دەکات لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت" لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ەوە، داعش ١٦ ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە، لەوانە هێرشی چەکداری و بۆردومانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا".