سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت" سوپای ئەمریکا حەشارگەیەکی داعشیان لە سۆماڵ بۆردوومانکردووە".
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ئەمشەو شەممە لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ فەرمانمکرد هێرشی ئاسمانی بکرێتە سەر پیلانێکی باڵای هێرشەکانی داعش و ئەو تیرۆرستانەی دیکەی کە لەلایەن خۆیەوە لە سۆماڵ دامەزرێنرابوون و سەرکردایەتی دەکران".
سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت" ئەم بکوژانەی دۆزیمانەوە خۆیان لە ئەشکەوتەکاندا حەشاردابوو، پێشتر هەڕەشەیان لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانمان دەکرد".
ترەمپ لە درێژەی پەیامەکەیدا وتیشی" ئەو لێدانانە ئەو ئەشکەوتانەی کە تێیدا دەژیا، وێرانکران، هەروەها چەندین تیرۆریستیان کوشت، بێ ئەوەی هیچ زیانێک بە خەڵکی سڤیل بگات".