ئەمڕۆ ئەحمەد شەرع یەکەم سەردانی بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدات

ئەحمەد شەڕع یەکەم گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدات و ئەمڕۆ سەردانی سعودیە دەکات و لەم سەردانەیدا هەوڵی بە دەستهێنانی پشتیوانیی سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی دەدات.

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی راگوزەری سوریا بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی شوباتی ٢٠٢٥، بە سەردانێک بچێتە سعوودیە، ئەمەش یەکەم سەردانی فەرمی شەرع دەبێت بۆ دەرەوەی وڵات لە دوای ڕووخاندنی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد.

 بە گوێرەی میدیاکانی سوریا، ئەحمەد شەرع لەم سەردانەیدا هەوڵی بە دەستهێنانی پشتیوانیی سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی دەدات، بە تایبەت دوای سەردانەکەی فەیسەل بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە بۆ دیمەشق لە ٢٤ی مانگی ڕابردوو، کە بەڵێنی داوە لەگەڵ ئەمەریکا و ئەورووپا گفتوگۆ بکات بۆ ئەوەی سزا و گەمارۆکانی سەر سوریا هەڵبگرن تاکوو بتوانن ژێرخانی ئابوریی سوریا بنیاد بنێنەوە.

پێشتریش ئەحمەد شەرع لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند" سعودیە رۆڵێکی باڵای دەبێت لە داهاتووی سوریا ، و سعودیە هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی ناوچەکە دەرفەتێکی گەورەی لەبەردەمە تاوەکو وەبەرهێنان لە ئابووریی سوریادا بکات." 




AM:09:23:02/02/2025