نرخی لیرەی تورکی دادەبەزێت

ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی شوباتی ٢٠٢٥ نرخی لیرەی تورکی نزمترین ئاستی خۆی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی تۆمار کرد.

ئەمڕۆ نرخی لیرەى تورکى لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرامبەر بە دۆلارى ئەمریکى زیاتر دابەزی کە نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ٣ هەزار و ٦٠٠ لیرەی تورکی. 

نرخی لیرەی تورکی بەهۆی گوشارەکانی هەڵاوسان لە بەرامبەر دۆلاردا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و بەپێی ئامارەکانی پەیمانگای ئاماری تورکیا، ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانە لە تورکیا لە مانگی یەکی ئەمساڵدا گەیشتووەتە ٤٢.١٢%. 



PM:06:45:03/02/2025