رۆیتەرز: پوتین و ترەمپ لە سعودی یا ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی پێکەوە دیدار دەکەن

ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرای کرد، پێدەچێت ڤلادیمیر پوتین و دۆناڵد ترەمپ لە سعودی یا ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی پێکەوە دیدار بکەن

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دو سەرچاوە ڕوسی بلاویکردەوە، بەرپرسانی باڵای کرێملین لە چەند هەفتەی ڕابردودا سەردانی هەر دو وڵاتی سعودیە و ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبییان کردوە.

سەرچاوەکان ئاشکراشی دەکەن پێدەچێت بەرپرسانی کرملین سعودی یا خود ئیمارات وەک شوێنی کۆبونەوەی ڤلادیمیر پوتین و دۆناڵد ترەمپ دەستنیشان بکەن.

سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن: هۆکاری دیاریکردنی سعودی و ئیمارات بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پوتین پەیوەندی دۆستانەیان لەگەڵ سەرکردەکانی ئەو وڵاتانە هەیە.

تا ئێستا بەرپرسانی بالای سعودی و ئیمارات لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەر دو لە سەرۆکەکانی ئەمریکا و روسیا پێشتر ئامادەیی خۆیان بۆ دیدار لەگەڵ یەکدی راگەیانبو.



PM:09:18:03/02/2025