دۆناڵد ترەمپ رایدەگەیەنێت، هیچ گەرەنتییەک نییە بۆ ئەوەی ئاگربەستی غەززە بەردەوام بێت، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد دانوستان دەکەن لەگەڵ ئۆکرانیا بۆ وەرگرتنی کانزای گرانبەهای ئۆکرانیا بۆ قەرەبوکردنەوەی یارمەتیەکانی ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسی لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند: هیچ گەرەنتییەک نییە کە ئاگربەست لە غەزە لە نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوام بێت”.
لە کاتێکدا ستیڤ ویتکۆڤ نێردەی ئەمریکای بۆ ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستیش لە کۆنفرانسەکە بەشداربو ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئاگربەست تا ئێستا بەردەوام بوە و هیوادراین لە داهاتوشدا ئاشتی بەردەوام بێت و دۆخەکە بە سەقامگیری بمێنێتەوە.
ترەمپ وتیشی لەگەڵ ئۆکرانیا دانوستان دەکەین بۆ ئەوەی لەبەرانبەر ئەو یارمەتیانەی دەدیدەین بۆ ئۆکرانیا کانزای گرانبەها وەرگرین.
بڕیارە سبەینێ سێشەممە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی کۆبێتەوە و بابەتی ئاگربەستی غەزە، دۆخی ناوچەکە و مەترسیەکانی ئێران بابەتی سەرکی گفتگۆکانیان دەبێت