بەرپرسێک حەماس رایدەگەیەنێت ئیسرائیل ئامادە نیە بۆ دەستپێکردنی دانوستان بۆ قۆناغی دوەمی ئاگربەستن هۆشداریش دەدات لە تێکچونی ئاگربەستەکە
سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس بە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیی ڕاگەیاند: ئیسرائیل ڕەتیکردوەتەوە شاندەکەی بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەبارەی قۆناغی دوەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست بنێرێتە قەتەر بەوەش ڕێککەوتنەکەی پێشێلکردوە.
ئەو سەرچاوەیە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە ئاماژەی بەوەشکردوە: حەماس پابەندبوە بە هەمو مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئامادەیە دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل دەستپێبکاتەوە.
سەرچاوەکەی بزوتنەوەی حەماس هۆشداری داوە لەوەی کردەوەکانی ئیسرائیل هەوڵەکان بۆ ئاگربەست ئاڵۆز دەکات، بەڵام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش درک بەوە دەکات کە چارەسەری سیاسی دەبێت بەشێک بێت لە بژاردەکان لە داهاتو دا.
بڕیاربو ڕۆژی دوشەممە لە دەوحە دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەست پێبکاتەوە بەڵام بنیامین ناتانیاهۆ بەرەو واشنتۆن بەڕێکەوت بەبێ ئەوەی شاندی ولاتەکەی ڕەوانەی قەتەر بکات.