وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: کورد هاوپەیمانێکی دڵسۆز و خەباتی چەکداریمانن

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایدەگەیەنێت" کورد بەشداری کۆنفرانسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات کە بڕیارە ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە سازبکرێت"، دەشڵێت" کورد هاوپەیمانێکی دڵسۆز و خەباتی چەکداریمانن". 

ژان نۆیێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، سەبارەت بە دۆخی سوریا و کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان لە بەردەم پەرلەمانی فەرەنسادا، وتی" کورد هاوپەیمانێکی دڵسۆز و خەباتی چەکداریمانن، هیچ کات دەستبەردارییان نابین". 

لەبارەی کۆنفرانسی پاریس کە بڕیارە ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە تایبەت بە پرسی سووریا بەڕێوەبچێت، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا وتی" کورد بەشداری کۆنفرانسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەکات". 

بارۆ دەشڵێت" پێویستە کورد بەشداری لە پرۆسەی  یەکخستنی نەتەوەکەیدا بکات، هاوپەیمانەکانمان لە نێوان کوردانی عێراق و سوریا بەهێزتر کردووە، هەروەها نێوەندگیریمان لە نێوان مەزلوم عەبدی و تورکیا و حکومەتی ڕاگوزەری سوریا کردووە، تا کورد زیانی پێ نەگات". 

ڕۆژی ٣ی مانگی ڕابردووش وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشق و بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی سوریا و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی هەردوو وڵات لەگەڵ لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە. 

هەروەها لە رۆژی ٨ی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردووش ڕژێمی بەشار ئەسەد لەلایەن دەستەی تەحریر شام روخێندرا.



AM:08:34:05/02/2025