پرۆسەی دادگاییکردنی هێرشبەرەکەی سەلمان ڕوشدی بەڕێوەدەچێت

پرۆسەی دادگاییکردنی هادی مەتەڕ تۆمەتباری لوبنانی لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت، ئەمەش دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە هەوڵی کوشتنی نووسەری بەناوبانگ سەلمان ڕوشدی.

بڕیارە دادگاییکردنەکە لە دادگای بازنەیی ناوچەی چاوتاوکوا دەستپێبکات، دوای ئەوەی مەتەڕ کە نزیکەی دوو ساڵە لە زیندانە، بە سێ تۆمەت تۆمەتبارکراوە لەنێویاندا "پشتیوانی بیانی" کە ئاماژەیە بۆ گروپی حزبوڵای لوبنانی.

لە ساڵی ٢٠٢٢ دا هادی مەتەڕی تەمەن ٢٧ ساڵ لە دایکبووی لوبنان، لە سیمپۆزیۆمێکی ئەدەبیدا لە شاری چاوتاوکوا لە باکووری ویلایەتی نیویۆرک، هێرشیکردە سەر ئەو شانۆیەی کە ڕوشدی تێیدا قسەی دەکرد.

هێرشەکە بووە هۆی ئەوەی سەلمان ڕوشدی نوسەری كتێبی ئایەتەكانی شەیتان لە چاوێکیدا بینایی لەدەستبدات و چیتر نەیتوانیوە یەکێک لە دەستەکانی بەکاربهێنێت.

هەروەها ئەم ڕووداوە ڕۆژئاوای تووشی شۆک کرد، بەڵام لەلایەن گروپە توندڕەوەکانی وڵاتانی ئیسلامی وەک ئێران و پاکستانەوە ستایشی لێکرا، بڕیار سەلمان روشدی ئامادەی دانیشتنەكانی دادگا بێت و وەك سكاڵاكار وتەی لێ وەردەگیرێت.



AM:10:38:05/02/2025