ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی وەک نوێنەری خۆی لە لوبنان دەستنیشانکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە" عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران، فەرمانێکی دەرکرد و نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی وەک نوێنەری خۆی لە لوبنان دەستنیشانکردووە".
پێشتریش حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری پێشووی حزبوڵڵای لوبنانی، وەک نوێنەری عەلی خامنەیی لە لوبنان کاری کردووە.
نەعیم قاسم شارەزای زمانی فەرەنسی و ئینگلیزییە، هەروەها خوێندنی ئایینی بە سەرپەرشتی زانایانی شیعە لە لوبنان تەواوکردووە.