لە سێ هەفتەدا لە تورکیا ١٠٣ کەس بەهۆی خواردنەوەی ساختەوە گیانیان لە دەستدا


لە ماوەی چەند رۆژێکدا لە تورکیا بەهۆی خواردنەوەی مەی خراپ و ساختەوە ٣٣ کەس گیانیان لە دەستداو لە ماوەی سێ هەفتەدا بەرزبوەوە بۆ ١٠٣ کەس.

میدیاکانی تورکیا لە زاری ڤاسیپ شاهین، پارێزگاری ئەنقەرەوە بڵاویانکردەوە،٢٠ کەس لە ژێر چاودێری پزیشکیدان، ئەمە جگە لەوەی لە چەند رۆژێکی کەمدا ٣٣ کەس بەهۆی خواردنەوەی مەی هەرزان و خراپەوە گیانیان لە دەستداوە.

"هێزە ئەمنییەکانیان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی دەستیان لە فرۆشتنی خواردنەوەی حکولی ساختەدا هەیە".( پارێزگاری ئەنقەرە وا دەڵێت).

لە میدیاکاندا هاتووشە" لە ناوەڕاستی مانگی رابردووەوە تاوەکو ئێستا لە شاری ئیستانبوڵ، ٧٠ کەس بەهۆی خواردنەوە کحولە ساختەکانەوە گیانیان لەدەستداوە و ٤٠ کەسی دیکەش لە نەخۆشخانەکانی شارەکەدا لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدان".

بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ئەو خواردنەوە کحولییانەی بەکارهێنراون، بەهۆی بوونی ماددەی میسانۆڵ تیایاندا ژەهراویی بوون.
ئەوە لە کاتێکدایە زۆرێک لەو مادە کهۆلیانەی لە هەرێمدا دەفرۆشرێن لە تورکیاوە هاوردە دەکرێن. 




PM:08:49:07/02/2025