بەهۆی بارینی ڕێژەیەکی زۆری بەفر و هاتنی سەرمایەکی زۆرەوە، لە ٢٠ شاری باکوری کوردستان و تورکیا ناوەندەکانی خوێندن راگیرا.
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، ئەو شەپۆلە سەرمایەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە، زیاتر کاریگەری لە تورکیا کردووە، دەسەڵاتی كارگێڕی چوار پارێزگای باكووری كوردستان و ١٦پارێزگای دیكەی توركیا، دەرگای ناوەندەكانی خوێندنیان داخست و كرایە پشوو.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركی، لەزاری بەرپرسانی كارگێڕیی پارێزگاكانی سێواز، چەولیگ، ئەرزەڕۆم و ئەردەخان لە باكووری كوردستان بڵاویكردووەتەوە، سبەی شەممە، بەهۆی كەڵەكەبوونی بەفر و دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ خوار سفری سەدی، دەوامی قوتابخانەكان كرایە پشوو.