عەلی خامنەیی دوپاتیکردەوە هەڕەشەکانی ئەمریکا کاریگەریان لەسەر گەلی ئێران نییە، جەختیشیکردەوە لەوەی حەماس شکستی بە ئیسرائیل و ئەمریکا هێنا
عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە کۆبونەوەیەک لەگەل سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حەماس ڕایگەیاند: خەڵکی غەزە بەسەر ئەمریکا و ئیسرائیلدا سەرکەوت.
خامنەیی جەختیکردەوە لەوەی حەماس شکستی بە ئەمریکا و ئیسرائیل هێنا و نەیانهێشت تەلئەبیب و واشنتۆن بگەن بە هیچ کام لە ئامانجەکانیان..
ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ئەمڕۆ ئەرکی هەمو جیهانی ئیسلام و لایەنگرانی مقاوەمەیە یارمەتی خەڵکی غەززە بدەن بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانیان.
عەلی خامنەیی جەختیشی کردەوە لەوەی هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی و خەڵکی ئێران هیچ کاریگەرییەکی لەسەر نەتەوە و بەرپرسان و هەروەها چالاکوانان و لاوانی وڵات نییە، خامنەیی دوپاتیشیکردەوە: پرسی فەلەستین بۆ ئێران پرسێکی سەرەکییە.